بانە؛ کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٥:٤٤

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

کاسبکارێکی لاو بەناوی موعین تەوفیق‌پوور، تەمەن ٢٤ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چۆمانی شاری بانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٤ی مەی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە سنووری چۆمان سەر بە شاری بانە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی موعین تەوفیق‌پوور کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانە، موعین تەوفیق‌پوور تەمەن ٢٤ ساڵ و خێزاندار بوو و هێزە چەکدارەکانی ئێران ناوبراویان لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (تۆیۆتا) بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی شت و مەکی قاچاخ بە چەکی کڵاشینکۆف داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە. ناوبراو خەڵکی گوندی چۆمانی بانەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە