بانە؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١١:٤٦

هەنگاو؛ دووشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

کاسبکارێکی خەڵکی بانە بەناوی ڕێبوار ڕەشیدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٧ی جولای ٢٠٢٤)، ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لە ژمارەیەک کۆڵبەر بە سەختی بریندار کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لاقی بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە