ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی شەش بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئەلیگودەرز، یاسوج، دیزفول، خوڕەمئاوا، کرماشان و هەمەدان

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢١:٣٤

هەنگاو؛ شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی شەش بەندکراو بریتی لە سێ بەندکراوی لوڕ بە ناوەکانی فەرشید سەگوەند، حوسەین تورکی، حەمزە سەرلک، کاکا موراد جەعفەری، عەزیز عەلی مورادی و غوڵام سەلجوقی، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی «کوشتنی بە ئەنقەست» و «پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان»، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی ئەلیگودەرز، یاسوج، دیزفول، خوڕەمئاوا، کرماشان و هەمەدان جێبەجێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی لوڕ بە ناوەکانی فەرشید سەگوەند، خەڵکی ئەلیگودەرز سەر بە پارێزگای لوڕستان، حەمزە سەرلک، خەڵکی دیزفول سەر بە خوزستان و کاکا موراد جەعفەری، خەڵکی خوڕەم ئاوا، هەر سێ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، لە بەندیخانەکانی ئەلیگودەرز، یاسوج، دیزفول و خوڕەمئاوا جێبەجی کرا.

هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی عزیز عەلی مورادی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان و حوسەین تورکی خەڵکی یاسوج هەردووکیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و غوڵام سەلجوقی، بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکانی دیزڵئاوای کرماشان، نەهاوەند و هەمەدان جێبەجێ کرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە