جێبەجێكرانی سزای سێدارەی مستەفا میرزایی و ئەیووب لەتیفیان لە بەندیخانەی خوڕەماوا

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١١:١٣

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندكراوی خەڵكی نووراوای سەر بە لوڕستان بە ناوەكانی مستەفا (جاسەب) میرزایی و ئەیووب لەتیفیان، كە پێشتر بە تۆمەتی “كوشتنی بە ئەنقەست”سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ كراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (١٢ی ئۆكتۆبەری٢٠٢٥)، سزای سێدارەی دوو بەندكراوی كورد بە ناوەكانی مستەفا (جاسەب) میرزایی، خەڵكی گوندی “دێهـ فیرووزوەند چەواری”ی سەر بە نووراوا و باوكی سێ منداڵ و ئەیووب لەتیفیان، خەڵكی گوندی “سیكوەنش چەواری”ی سەر بە نووراوا و خێزاندار، لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێ كرا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم دوو بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست، لە دۆسیەی جیاواز دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندكراوە، تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە