ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی لە دێلوڕان

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٣٤

هەنگاو؛ هەینی ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ژنێک بەناوی کوبرا دلاوەر لە دێلوڕان لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو بە "کێشەی خێزانی" نێو بردراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٦ی مەی ٢٠٢٤)، کوبرا دلاوەر، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی "پەهلەی زەڕیناوا" سەر بە شاری دێلوڕان لەلایەن هاوژینەکەی لەو شارەدا کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، قوربانی بەهۆی بەرکەوتنی تەنی سەخت لە بەشی سەردا کوژراوە و بکوژ دوای کوشتنی ناوبراو هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەرنەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە