ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوژینەکەی لە ئیلام
٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:١٣
هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤
ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە دەستی هاوژینەکەی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیلام کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە "ناکۆکیی خێزانی" ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە لایەن هاوژینەکەیەوە لە شاری ئیلام کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە حکومەتییەکان، بکوژ دوای کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر کراوە و ڕایگەیاندووە کە بەهۆی "ناکۆکیی خێزانیی پێشوو" هاوژینەکەی کوشتووە.
ناکۆکیی خێزانی، دەستەواژەیەکی ناڕوونە کە لە لایەن میدیا جۆراوجۆرە حکومەتییەکانەوە بەمەبەستی بە لاڕێبردن و شاردنەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی کوژرانی ژنان لە ئێران، بەکار دەبردرێت.
سەرچاوە: Hengaw