ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێکی گەنج لە لایەن باوکی لە ئیلام

١٨ خەرمانان ٢٧٢٤، ١٥:١٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤

ژنێکی گەنج لە ئیلام بە دەستی باوکی و بە بەکارهێنانی چەکی سارد کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو بە "کێشەی خێزانی" ناو بردراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە ئیلام بە چەکی سارد لە لایەن باوکییەوە کوژرا. ناسنامەی قوربانی تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، دوای کوشتنی کچەکەی شوێنی ڕووداوەکەی جێ هێشتووە و لە ئاکامدا دوای چەند کاتژمێر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و هۆکاری کوشتنی کچەکەی بە ناکۆکی و کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە