ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوژینەکەی لە ئیلام
٩ سەرماوەز ٢٧٢٤، ٢٠:٢٢
هەنگاو؛ هەینی ٩ ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
ژنێک لە ئیلام لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە بەکارهێنانی چەکی سارد) چەقۆ٠ (کوژرا. هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە لە ژێر ناوی دەستەواژەی "ناکۆکی خێزانی ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، ژنێکی تەمەن ٤٦ساڵە لە ئیلام بە هۆی سەختی برینەکانی کە لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە لێی درابوو کەوتبوو، دوای ئەوەی بۆ نەخۆشخانە گواستراوە گیانی لە دەستدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی حکومی ئیرنا، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و هۆکاری کوشتنی هاوسەرەکەی ناکۆکی خێزانی ڕاگەیاندووە.
سەرچاوە: Hengaw