بەندیخانەی ناوەندیی شیراز؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد

٢٨ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٠٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕەزا قوبادی خەڵکی گەورەدێ "دەوڕوو پەڕمان" سەر بە شاری کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٤ مەی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕەزا قوبادی، ٤٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز (بەندیخانەی عادڵ ئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا قوبادی لە ٥ ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە