سەڵماس: جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١١:٠٦

هەنگاو: شەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەسغەر حاجیزادە و کاوە باشنگه کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەڵماس سزاکەیان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٨ی مەیی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەسغەر حاجیزادە، تەمەن ٤٦ ساڵ، خەڵکی شاری سەڵماس و کاوە باشنگه و خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەڵماس جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکانی هەنگاو لە بەندیخانەی سەڵماس، ئەم دوو بەندکراوە کوردە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە لەسێدراوە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە