دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سووسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٢٢:٣١

هەنگاو؛ شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان، لە چوار ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٥ی مەی ٢٠٢٤)، سووسەن حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکەیان پشکنیوە.

سووسەن حەسەنزادە، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە