شیروان؛ دەستبەسەركرانی ئەعزەم ناسری و حەسەن سەیفی دوو چالاكیی فەرهەنگی كورد لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
ئەعزەم ناسرییو حەسەن سەیفی، دوو چالاكیی فەرهەنگی بواری زمانی كوردی و خەڵكی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باكوور لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر كران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥(١٧ی جوڵای ٢٠٢٥)، دوو چالاكی فەرهەنگیی كورد بە ناوەكانی ئەعزەم ناسری و حەسەن سەیفی خەڵكی شیروان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر كران.
شایانی باسە كە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ساڵانی ڕابردوو لە بواری فەرهەنگی و هەروەها بواری پەرەپێدانی فێربوونی زمانی كوردی لە نێوان كوردەكان لە شاری شیروان چالاكیان هەبووە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.