بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٩:٥٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد دێهقانی خەڵکی دیواندەرە و پوویا عەبدی خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٩ی مەی ٢٠٢٤)، محەممەد دێهقانی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە هاوڕێ لەگەڵ پوویا عەبدی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دەستەیەک کۆڵبەر لە سنووری "سەرتەزێن"ی سەر بە شاری بانە بە سەختی بریندار کران.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، محەممەد دێهقانی  و پوویا عەبدی لاقیان بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە