بەندیخانەی ئەردەبیل؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٠:١٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

دوو بەندکراوی تورک بە ناوەکانی فەردین مووسازادە و مەهدی خادم کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل لە سێدارە دران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٨ی مەی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی فەردین مووسازادە تەمەن ٣٧ ساڵ و مەهدی خادم تەمەن ٢٤ ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی مشگین شاری سەر بە پارێزگای ئەردەبیل بوون لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، فەردین مووسازادە لە ٥ ساڵ پێشتر و مەهدی خادم لە ٤ ساڵ پێشتر، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە