دەستبەسەرکرانی عادل حاجی خەلانی لە سەردەشت

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٥:٤٩

هەنگاو؛ دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

عادل حاجی خەلانی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی عادل حاجی خەلانی لە گوندی "سیسەر" لە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت ناوبراویان بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە دەستیان داوتە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی و پشکنینی ماڵی ئەم هاووڵاتییە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەوەی بنەماڵەشی لەم بارەیەوە بێ ئەنجام بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە