مێهرستان، کوژرانی هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢١:٢٣

هەنگاو، دوشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی پەرویز پەرەکی لە مێهرستان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار کراو لەئاکامدا و گیانی لە داستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١ی ژوئەن ٢٠٢٤)، پەرویز پەرەکی، ٢٦ساڵە و خەڵکی گوندی کورناهوت سەر بە شارۆچکەی هیدوچ، لە شاری سیب و سۆران لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە گیانی لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتی هاتنە دەری ئەو هاووڵاتییە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە مێهرستان، دوو ئۆتۆمبێلی هێزە نیزامییەکان بە دوایدا ڕۆیشتوون و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە گوندی (کهن ملا) تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بووە و گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە