کوژرانی لاوێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٢٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

لاوێکی بەلووچ بەناوی حەبیب زەعفەران (تەیمووری)، خەڵکی شاری زابۆل سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی "ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان"ی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٥ی جولای ٢٠٢٤)، حەبیب زەعفەران، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی سەرحەدی سەر بە شاری زابۆل، بەهۆی قووڵیی برینەکانی لە ئەنجامی پێکرانی بە گوللەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە نەخۆشخانەی ئەو شارەدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حاڵ وەش، ئەو لاوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، دوای ڕاوەدوونانی لەبەر دەرکەی ماڵەکەیاندا لە زێدەکەی خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە بەشی سەردا کراوەتە ئامانجی گوللەی جەنگیی ئەو هێزانە و بە سەختی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە