ڕاسک؛ کوژرانی ئیحسان ئاسکانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی بەلووچ بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەت

٢٤ خەرمانان ٢٧٢٤، ٢٣:٢٧

هەنگاو؛ شەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤

ئیحسان ئاسکانی، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شاری ڕاسک سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان گیانی لەدەست دا. هەروەها، سەلمان ئاسکانی، ئامۆزای ئیحسان لە ڕەوتی ئەم تەقەکردنەدا بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (١٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، ئیحسان ئاسکانی تەمەن ١٢ ساڵ دانیشتووی گوندی جەکیگور شاری ڕاسک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەناو ئۆتۆمبێلێکی جوڵاودا، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی یەکەی تەکاوەری شاری ڕاسک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە کەلوپەلی "تەناکورا"ی پێ بووە کە ئیحسان ئاسکانی بە گوللەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە و ئامۆزاکەشی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە