دەستبەسەرکرانی چوار چالاکی مەزهەبی لەلایە هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٢:٤٠

هەنگاو؛ دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

کاوە سەیدزادە، ئاکۆ زەینەبی، یووسف مەولایی و چالاکێکی دیکەی مەزهەبی کە ناسنامەی "دکتۆر ئیسماعیل" ڕاگەیەندراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣١ی مەی ٢٠٢٤)، کاوە سەیدزادە تەمەن ٤٠ ساڵ و ئاکۆ زەینەبی تەمەن ٣٤ ساڵە و یووسف مەولایی و "ئیسماعیل" کە (نازناوی نادیارە)، ناسراو بە دکتۆر ئیسماعیل و تەمەنی نزیک لە ٣٤ ساڵ، چالاکانی مەزهەبی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاوە سەیدزادە، ئاکۆ زەینەبی و ئیسماعیل لە سەرەتای ڕۆژی هەینی لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کراون و یووسف مەولایی لە هەمان ڕۆژدا لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەر لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کراوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و دۆخ و شوێنی مانەوەی ئەم چالاکە مەزهەبیانە لەبەر دەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە