برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٠:٤٥

هەنگاو؛ سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەقز کە ناسنامەی ناوبراو پەرویز قادری ڕاگەیەندراوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە بە سەختی بریندار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٤ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، پەرویز قادری، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "نیروان"ی بانە بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاقی بە سەختی پێکراوە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناوبراو، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە