ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی محەممەد بیرداڵ، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٥:٢٩

هەنگاو؛ شەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

محەممەد بیرداڵ، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی تورکیا سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ و ١٠ مانگ لە کاتی دەستبەسەربوونی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ و بەبێ کەڵکوەرگرتن لە مافی مەرەخەسی لە بەندیخانەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد بیرداڵ، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شاری دوبایزدی کوردستانی تورکیا، کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆدا سزای ٤ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠١٣ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانەکەی، بەبێ کەڵکوەرگرتن لە مافی مەرەخەسی لەو بەندیخانەدایە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢١ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لە کاتی گەڕانەوە بۆ تورکیا لە سنووری بازرگان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە گواسترایەوە و لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

محەممەد بیرداڵ مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ماکۆ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) "، "هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" و "دابینکردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن" سەرجەم سزای ١٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، سەختترین سزا، واتە سزای ٤ ساڵ بەندکران بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە