ئەهواز، ئیسماعیل نەریمانپوور نوێ باوەڕی مەسیحی سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٩:١٢

هەنگاو، یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

 

ئیسماعیل نەریمانپوور، نوێ باوەڕی مەسیحی دانیشتووی شاری دێزفول و لە ئەندامەکانی "کلیسای پیام ڕهایی" لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٨ی مەی ٢٧٢٤)، ئیسماعیل نەریمانپوور، نوێ باوەڕی مەسیحی تەمەن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی شاری دێزفول بە تۆمەتی " هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە مەسیحییەکانی زایۆنیستی" لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئەهواز دادگایی کراو لە ئەنجامدا سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

"محبت نیوز" ماڵپەڕی تایبەت بە مەسیحییەکانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، بەفرانباری ٢٧٢٣، هێزە ئەمنییەکان لە دێزفول ناوبراویان دەستبەسەر کردو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە و مانگی مانگی ئەمساڵ بە دانانی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی شیبانی ئەهواز ئازاد کرابوو.

هەروا پێشتریش لە خاکەلێوەی ٢٧٢١، ئیسماعیل نەریمانپوور لەگەل گرووپێکی نوێ باوەڕی مەسیحی لە دێزفول دەستبەسەرکرابوون و دوای لێکۆڵینەوەی باوەڕەکانیان و لێپرسینەوە و بەڵێنی ناچالاکبوونیان لە بواری ئایینی مەسیحیدا ئازاد کرابوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە