بانگکرانی و سەپاندنی سزای ٢٢ مانگ بەندکران بەسەر مامۆستا سابیر خودامورادی لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان

٣ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٥:٠٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی بانەمەڕێ ٢٧٢٥

مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی گەڕەکی قەوەخی شاری سەقز لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە یەک ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران سزا درا. ناوبراو پێشتر دەستبەسەر و سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێنرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ (٢٣ ئەپریلی ٢٠٢٥)، مامۆستا سابیر خودامورادی، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان بانگ کرا و سزای ٢٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەوە تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە ئایینییە کوردە بەردەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، مامۆستا سابیر خودامورادی، لە خەرمانانی ٢٧٢٤ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان بە ١٥ مانگ بەندکران و هەروەها ٧٢ لێدانی قامچی سزا درا بوو.

ئەم مامۆستا کوردە لە بانەمەڕی ٢٧٢٢ و ڕێبەندانی ٢٧٢١، بە هۆکاری ناڕەزایەتی لە دژی حکومەت و بەرگری لە داواکاری خەڵکی لە شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» لە خوتبەکانی نوێژی هەینی، بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان بانگکرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە