ئورمیە؛ مامۆستا سەلام مەحموودیان و مامۆستا حەسەن خزری سزای بەندکران و پێبژاردنی پرەیان بەسەردا سەپێندرا

١٦ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ١٤:١١

هەنگاو؛ سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٥

مامۆستا حەسەن خزری و مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیان لە چالاکای ئایینی کورد و سونە و پێشنوێژی گوندەکانی دەورووبەری سەردەشت، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی ئورمیە هەرکام سزای دوو ساڵ بەندکران و پێبژرادنی پارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مامۆستا سەلام مەحموودیان پێشنوێژی گوندی بێورانی خواروو و مامۆستا حەسەن خزری مامۆستای گوندی بێورانی سەروو سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی ئورمیە هەرکام،سزای دوو ساڵ بەندکران و پێبژراندی ٢٠ لیۆن تمەنیان بەسەردا سەپێندرا.

هەنگاو زانیویەتی دانیشتنی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی ئەم دوو چالاکە ئایینیە ڕۆژی دووشەممە ١٥ بانەمەری ٢٧٢٥ برێوەچووە و سزای سەرەتایی ئەم دوو مامۆستا لە کۆتایی دادگاکە پێیان ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە کە ئەم دوو مامۆستا لە کاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بە هۆی پاڵپشتی لە خەڵک و قوربانیان و گیانبەختکردووان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان بانگکراون و لە دادگای تایبەتیی مامۆستایان دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە