ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٩:٢٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بەناوی یوونس نەبیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، یوونس نەبیزادە، تەمەن ٣٥ ساڵە و خەڵکی گوندی "دەلۆ" سەر بە ناوچەی دیزەج دۆڵ لە شاری ئورمیە بەبێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکرانی یوونس نەبیزادە لە شاری ئورمیە هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گوندی دەلۆ و ماڵەکەیان پشکنیوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە