دەستبەسەرکرانی سەعدوون غەزالی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی مهاباد

١٤ خەرمانان ٢٧٢٦، ١١:٤٠

هەنگاو؛ شەممە ۱۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەعدوون غەزالی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مهاباد، دەستبەسەر کراو و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەعدوون غەزالی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگهێشتکردن و ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی مەهاباد دەستبەسەر کراوە و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە سەعدوون غەزالی ڕۆژی یەکشەممە ۱ی پوشپەڕی ۲۷۲۵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی بنەماڵەیی خۆی دەستبەسەر کراو بۆ لێکۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییەتییە لە ئورمیە گواستراوەتەوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱۲ی خەرمانانی ۲۷۲۵، دوای تێپەڕاندنی نزیکەی سێ مانگ دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

سامان غەزالی بەم دواییانە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر سیامی، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی وڵات" سزای یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری و یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە