دەستبەسەرکرانی عوسمان گەلاوێژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٠:٣٨

هەنگاو: شەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی عوسمان گەلاوێژی کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣٠ی مەی ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشکردنە سەر ماڵی عوسمان گەلاوێژی هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری عوسمان گەلاوێژیان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە