کامێران؛ دەستبەسەرکرانی موحسین ئەسەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٠:٤٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانی ۲۷۲۶

موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کاری خۆیدا دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۱۷ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، چەندین کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ئۆتۆمبێلی کەسییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر دوکانی کەلوپەلی ناوماڵی ناوبراو لە مەیدانی شافێعی ئەم شارە و بێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری،ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی موحسین ئەسەدی زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە