مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هیوا عەبدوڵڵاهی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
٢٥ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٠:٢٩
هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
هیوا عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (١٥ی سٰێپتەمبەری ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری هیوا عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و ناوبراویان بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی وردی هیوا عەبدوڵڵاهی زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw