ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانانی ۲۷۲۶
فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۱۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دزێی مەرگەوەڕ" سەر بە شاری ئورمیە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی چوارشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەرهەنگ دێهقان و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.