سنووری شنۆ؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٦:٥٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

کاسبکارێکی کورد بەناوی جەعفەر گەردی خەڵکی پیرانشار، لە سنووری شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، جەعفەر گەردی خەڵکی گوندی "شیناوێ" سەر بە شاری پیرانشار، لە سنووری شنۆ و بەبێ هۆشداریی پێشوەخت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور و بێ ئەوەیکە بارێکی قاچاغی لەگەڵ بێت، کراوەتە ئامانجی گوللەی ئەو هێزانە و دواتر بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیەدا نەشتەرگەری بۆ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە