ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ناجێگیربوونی باری تەندروستی سامران موخەبری کە بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بووە

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٠:٢١

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

سامران موخەبری، کاسبکارێکی لاوی کورد و خەڵکی سەردەشت، هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و باری تەندروستی ناوبراو نالەبارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەشەوی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، سامران موخەبری، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، گومانی هەڵگرتنی باری قاچاق ئۆتۆمبێلەکەی کەوتە بەر ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا، پشتی ئەم کاسبکارەی پێکراوە و بە دزە کردن بۆ نێو جەستەی، سیەکانی ناوبراو بە سەختی زیانیان بەرکەوتووە.

ئەم کاسبکارە لاوە جارێک لە نەخۆشخانەی خومەینی ئورمیە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی، بە زوویی بۆ نەخۆشخانەی میلادی ئەم شارە دەگواسترێتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە