پیرانشار؛ برینداربوونی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ٢٠:٥٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

کاسبکارێکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ئەم شارە بە سەختی بریندار کرا. ناسناوی ئەم کاسبکارە هیوا قادری تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، هیوا قادری، تەمەن ٣٨ ساڵ لە ناوچەی سنووری "کانی خودا"ی سەر بە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی هیوا قادری، ئەم کاسبکارە تەقە لە لاقی کراوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە