پیرانشار؛ کوژرانی چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٥، ٢٣:٤٤

هەنگاو؛ شەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥

چیا (خزر) ئەحمەد نژاد، کاسبکاری کورد و خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری پیرانشار لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە مەودایەکی نزیکدا کەوتە بەر ئاماجی فیشەکی جەنگی و گیانی لە دەست دا. 

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر نزیک یەکی نیوەشەوی شەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢٠ی سێپتەمبری ٢٠٢٥)، چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری ٤٢ ساڵە و نیشتەجێی پیرانشار، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، لە ڕێگای گوندی زێوە سەر بەم شارە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی و تەرمی ناوبراویان پاش کوژرانی هەر لەوێدا بە جێ هێڵدرابوو. 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا کە هیچ جۆرە کەرەستە و بارێکی لەگەڵ نەبووە، بە بیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ و بە بێ ئاگاداری پێشوو کەوتە بەر دەستڕێژی فیشەک. 

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە، هێزەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کەوتنە دوای چیا ئەحمەد نژاد تا ڕێگای گوندی زیوە، ئەم هاووڵاتییەیان بە تەقەی سێ فیشەکی کوژێنەر کوشتووە و تەرمی ناوبراویان هەر لەوێدا بە جێ هێشتووە. 

تەرمی چیا ئەحمەد نژاد پاش چەند کاتژمێر تۆزرابوویەوە  و ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە خاک ئەسپێردرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە