مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی؛ دەستبەسەرکرانی مەهتا سەدری، چالاکی میدیایی خەڵکی گیلان

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٢:٠٧

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

مەهتا سەدری، چالاکی میدیایی خەڵکی گیلان لە دە ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی لاکانی ڕەشت گواستراوەتەوە. ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣١ مەی ٢٠٢٤)، مەهتا سەدری، چالاکی میدیایی خەڵکی ڕەشت و بەڕێوبەری پێگەی هەواڵیی گیلان سەدر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای گیلانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی لاکانی ئەو شارە گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە لاپەڕە ئینستاگرامییەکەی دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسیدا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە