برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٤:٥٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەقز بە ناوی ئارمان حوسێنی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەشەوی سێشەممە ٢٢ی جۆزرەدانی ٢٧٢٤ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری"سەرتەزێن"ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردووەتە ئامانج و کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سەقز بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئارمان حوسێنی بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گواستراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە