برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٩:٣٩

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی موختار عەبدوڵڵاهی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، موختار عەبدوڵڵاهی، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار عەبدوڵڵاهی دوای پێکرانی بە گوللەی ساچمەیی ئەو هێزانە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستیی جێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە