دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی فەرید بادیدەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٠:٤٤

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە بەناوی فەرید بادیدەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، فەرید بادیدەست خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، لە ماڵەکەی خۆی لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەرید بادیدەست و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە