کەرەج، دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی فەڕڕوخ کاکایی، نوێ باوەڕی مەسیحی

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٥:٠٥

هەنگاو، پێنجشەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

فەڕڕوخ کاکایی، نوێ باوەڕی مەسیحی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج، دوای تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ لە سزای دەستبەسەرکردنەکەی، تا ئێستاش لە زینداندا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەڕڕوخ کاکایی، تەمەن ٥٤ ساڵ و باوکی دوو منداڵ ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٦ی مەی ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کەرەج دەستبەسەرکراو تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چۆنیەتی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی فەڕڕوخ کاکایی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە.

فەڕووخ کاکایی، لە کاتی دەستەبەسەکرانی تا ئێستاش تەنیا دوو جار ئەویش زۆر بە کورتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەو پەیوەندیانەدا ڕایگەیاندووە کە زانیارییەکی لە شوێنی ڕاگرتنەکەی نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە