جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٢:٠٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

بەندکراوێک بە ناوی هومایوون سەلامی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان لەسێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی هومایوون سەلامی لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە