جێبەجێکرانی سزای سێدارەی مەهدی حەیدەری، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٦:٢٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی مەهدی حەیدەری تورکاشوەند، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲۳ی جولای ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی مەهدی حەیدەری تورکاشوەند، هاووڵاتیی تەمەن ۳۵ ساڵ و خەڵکی شاری کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە