دێلوڕان؛ دەستبەسەرکرانی حەمیدرەزا ئاروانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٨:٤٨

هەنگاو؛ شەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەک بە ناوی حەمیدڕەزا ئاروانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لەسەر مردنی ئیبراهیم رەئیسی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣١ی مەی ٢٠٢٤)، حەمیدڕەزا ئاروانە تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵی خۆیدا و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەیەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، حەمیدڕەزا ئاروانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە سەر مردنی ئیبراهیم رەئیسی دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە