مەریوان، دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی حەیدەر فەتاحی

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٦:١٦

هەنگاو، یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی مەریوان بە ناوی حەیدەر فەتاحی، لە حەوتوویەک لەمەوبەرەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراو و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٩ی ژوئەن ٢٠٢٤)، حەیدەر فەتاحی، ٤٣ساڵە و خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانیئیتلاعاتی سوپا لەسەر کارەکەی کە لە سێڕێیانی شارەدێی نێ ئیشی کردووە، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای تێپەڕبوونی یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بەدواچوونی بنەماڵەکەی لەو بوارەوە تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە