ئورمیە؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد بە پەنابردنەبەر توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٦:٣٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی عەیوەز بەهنەموون، شەعبان ئەحمەدوەش و براکەی بەناوی ئیبراهیم ئەحمەدوەش، لە دوای گەمارۆدانی ئاوایی شوێنی نیشتەجێبوونیان و هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بە پەنابردنەبەر توندوتیژی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی "کەچەڵە"ی ئورمیە لەوانە دوو برا بە ناوەکانی ئیبراهیم ئەحمەدوەش، شەعبان ئەحمەدوەش و هەروەها عەیوەز بەهنەموونیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە حکوومەتییەکان ئاوایی کەچەڵەیان گەمارۆ داوە و دواتر بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەییی ئەم سێ هاووڵاتییە، ناوبراوانیان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە