شنۆ و پیرانشار؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی هادی خزری و مەتین ڕەسووڵی

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢٢:٢٥

هەنگاو؛ دووشەممە ۲۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مەتین ڕەسووڵی و هادی خزری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، مەتین ڕەسووڵی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۴ی گەلاوێژ (۱۵ی ئاگۆست)، هادی خزری، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "هەق"ی سەر بە شنۆ دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراون و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخیان بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە