خوڕەماوا، دەستبەسەرکرانی مەسعوود داڵوەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٩:٢٧

هەنگاو، یەکشەممە، ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خوڕەماوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان، بە ناوی مەسعوود داڵوەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، مەسعوود داڵوەند تەمەن ٣٥ ساڵ و باوکی چوار منداڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعوود داڵوەند لە دووکانی میوەفرۆشیەکەی، کە لە (شهرک حکمت) خوڕەماوا بووە دەستبەسەر کراوە.

بەدواداچوونی بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن بنەماڵەکەی بە ئەنجامێک نەگەیشتووە و تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە لە شوێن و چۆنیەتی ڕاگرتن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە