ئەهواز، دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی جەعفەر حەیدەری، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی عەرەب

١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٠١:١٠

هەنگاو، هەینی ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

جەعفەر حەیدەری، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی عەرەب و دانیشتووی ئەهواز لە ٢٦ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٦ی مەی٢٠٢٤)، جەعفەر حەیدەری تەمەن ٣٨ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی گوڵدەشتی ئەهواز، چالاکی فەرهەنگی، نووسەری کتێبی منداڵان و بەڕێوەبەری دامەزراوی فەرهەنگی «ئێرە فەرهەنگی ئەهواز» بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆ لە کاتی دەستبەسەرکردنی جەعفەر حەمیدی، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون لەو بوارەوە وەڵام بدەنەوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر، هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە