بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٠٩:٠٥

هەنگاو؛ هەینی ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە، و بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی ئاگاداری لە چارەنووسی تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە