پاوە، دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢١:٥١

هەنگاو، هەینی ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

چوار هاووڵاتیی کورد بە نێوەکانی زانا سەعیدی، ئارەش ئیبراهیمی، شوان ئەحمەدی، میقداد بلەبزانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو ڕۆژانەی دواییدا، لانی کەم چوار هاووڵاتیی خەڵکی پاوە بە نێوەکانی زانا سەعیدی، ئارەش ئیبراهیمی، شوان ئەحمەدی، میقداد بلەبزانی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و بە توندوتیژییەکی زۆرەوە بووە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانیان، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنیان و چارەنووسیان لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە