ڕوانسەر؛ دەستبەسەرکرانی ئیدریس مورادی بەندکراوی سیاسیی پێشوو

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٢:٣٣

هەنگاو؛ دووشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

ئیدریس مورادی چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و خەڵکی ڕوانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، ئیدریس مورادی، تەمەن ٤٠ ساڵ و چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی ڕوانسەر، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتی سەپێندراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئیدریس مورادی لە بەر دەستدا نییە.

شایانی باسە کە، ئیدریس مورادی نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر و دوای ١٨ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی پاوە ئازاد کرابوو.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە